ک.م.م.ک:
پێنجشەممە ٥ی ڕەشەممەی ٢٧٢١ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناونیشانی فۆئاد ڕاەپەیگەر خەڵکی گوندی بەردەڕەشەی سەر بە مەریوان، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی هەورامان بە گرانی بریندار بووە.
بە پێی هەواڵەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هێزە چەکدارە جێگیرکراوەکانی ئێران لە بنکەی سەربازی ژاڵانە، لە کاتێکدا دەیان هەویست باری کۆڵبەران دەسە بەسەردا بگرن و لە گەڵ بەرنگاری کۆڵبەران ڕووبەڕوو بوونەوە و کۆڵبەرانیان دایە بەر تەقە.
شیاوی باسە کە ساڵانە دەیان کەس بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران دەکوژرێن و سەدان کەسیش بریندار دەبن.
ق.ش