بەسەرهاتی زیندانیسلایدەرهەواڵەکان

گواستنەوەی شەعبان محەممەدی بۆ زیندان

ک.م.م.ک:

سێشەممە سێی ڕەشەمەی ٢٧٢١ی کوردی، شەعبان محەممەدی ئەندامی ناوەندی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان ــ مەریوان لە گرتووخانەی ئەمنییەتی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنە بۆ زیندانی ئێران لە شاری مەریوان ڕاگوازرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، دۆخی گشتی شەعبان محەممەدی لە مەریوان جێگیر ڕاگەیەندراوە.

شەعبان محەممەدی یەکشەممە ١٠ی ڕێبەنان پاش بەشداری کردنی لە مانگرتنی مەدەنی مامۆستایانی قوتابخانەکان، لە پەڕاوپەڕی ئێران و کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ماڵەکەی خۆی لە مەریوان دەستبەسەر و نادیار مابوویەوە.

بەدواداچوونی بنەماڵە، هاوکاران و دامەزراوەگەلی مەدەنی و مافی مرۆڤی لەهەمبەر چارەنووست ئەم هاوڵاتییە بێ وڵام نەمایەوە و پاش نێزیک بە مانگێک نادیاربوونی، لە ئەنجامدا بۆ زیندانی گشتی ڕاگوازرا.

ق.ش

Related posts

دەستبەسەری فەرانەک جەمشیدی بۆ مانگێکی دیکەیش درێژ کرایەوە

هاوڵاتییەک بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو

Rahim Kholafai

سەردەشت: برینداربوونی چوار کۆڵبەری دیــکە

Leave a Comment