پێنج هاوڵاتی بە شێوەیەکی کاتی لە زیندانەکانی ئێران ئازادکران

ک.م.م.ک:

چوارشەمە 4ی ڕێبەندانی 2721ی کوردی، سێ هاوڵاتی بە ناوەکانی ئەرسلان پزیشکی، فەرزاد پزێشکی و ئەبو بەکر پزێشکی خەڵکی بانە، هەریەکەیان بە بارمتەی 200 ملیۆن تمەنی بە شێوەیەک کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە زیندانی ئێران لە سنە ئازاد کران.

هەرووها ڕۆژی سێشەممە دوو هاوڵاتی دیکە بە ناوەکانی ئەیوب موسا و هاورێ خوارەزم لە شاری شنۆ بە دابینکردنی بارمتە تا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە زیندانی ئێران لەو شارە ئازاد کران.

جێگای تێبینییە کە ئەو هاوڵاتیانە لە ڕێکەوتی 20 خەزەڵوەر و 17ی سەرماوەزی ئەمساڵەوە لە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بەبێ دابینکردنی فەرمانی دادوەری بە بەکارهێنانی توندوتیژی زارەکی و جەستەیی دەستبەسەرکراون و بۆ لێپرسینەوە گوازراونەتەوە بۆ گرتووخانەکانی ئەمنیەتی ئێران لە ورمێ و سنە.

شایانی باسە، کە ئەو پێنج هاوڵاتییە لە کاتی دەستبەسەری دا لە مافی هەبوونی “پارێزەر و سەردانی بنەماڵەکان” بێبەش کراون

جێگای ئاماژەیە کە، تا کاتی بڵاوکردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو پێنج ه اوڵاتییە و ئەو تۆمەتانەی لەسەرییان هەیە، هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *