دایکی زەینەب جەلالیان: 15 ساڵە چارەنووسی کچەکەم نادیارە و داوای بینینی ئەکات

ک.م.م.ک :

یەکشەمە1ی ڕەشەممەی 2721ی کوردی، دایکی زیندانی سیاسی کورد زەینەب جەلالیان کە ماوەی 15 ساڵە لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران زیندانی کراوە، دڵێت:” کچەکەم نەخۆشە و داوا لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئەکات لەو باڕەوە بە هانای بچن”.

دایکی ئەم زیندانییە سیاسییە دڵێت :”لەم 15 ساڵەی کە کچەکەی لە زینداندا بووە، کچەکەی نەهاتووە مرەخەسی، باسێک وا هەیە کە، زەینەب تووشی کرۆنا بووە، ئاگامان لێ نییە و لە مافی مەرەخەسی و سەردانی بنەماڵە و دەسپێگەیشتنن بە پارێزەریش بێبەری کراوە هەر بۆیە پەرۆشی و دڵەڕاوکێی منی زیادی کردووە”.

لە بەردەوامی قسەکانیدا ئەم دایکە دووپاتی ئەکاتەوە کە ئیتر پیر بووە و وەک دایکێک مافی ئەوە کە کچەکەی ببینەوە و لەو بارەوە داوا لە هەموو ناوەندە مافی مرۆڤی و مرۆڤ دۆستەکان دەکات کۆماری ئیسلامی ئێران بخەنە ژێر گوشارەوە و زانیاری لەمەڕ چارەنووسی ناوبراو ئاشکرا بکەن.

شیاوی باسە، کە ئەم زیندانییە سیاسییە ماوەی زیاتر لە 14 ساڵە لە گرتووخانە و زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی گرانترین گوشار و ئەشکەنجەی جەستەیی و ڕۆحی لەسەر بووە و لە مافی دەرمان کردن، مرەخەسی و هەبوونی پارێزەر بێبەش بووە.

ع. س

Leave a Reply

%d bloggers like this: