مەحکووم کرانی برایم و سەلاح حسێنی بە زیندان لە لایەن دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێرانەوە لە شنۆ

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی برایم و سەلاح حسێنی خەڵکی عەلی ئاوای شنۆ لە لایەن دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران لەو شارە بە تۆمەتی هاریکاری حیزبێکی کوردی دژبەری دەسەڵات، سەرجەم بە ٣ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراون.

جێی سەرنجە کە ئەم دوو هاوڵاتییە باوک و کوڕن.

شیاوی باسە کە ئەم دوو هاوڵاتییە یەکی گوڵانی ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە شنۆ دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *