ئارەزوو لەتیفی دوای دەستبەسەرکردنی گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە

ک.م.م.ک:

شەممە 30ی ڕێبەندانی 2721ی کوردی، دوای بەدواداچوونی بنەماڵەی لەتیفی بۆ زانینی چارەنووسی کەیومەرس لەتیفی (چالاکوانی کۆمەڵی مەدەنی)، هێزە ئەمنییەکانی ئێران خوشکەکەی ئارەزوو لەتیفییان دوای چەند کاتژمێرێک لە لێپرسینەوە ئازادکرا.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئارزوو لەتیفی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێرانەوە لێیدراوە و بێڕێزی پێکراوە.

جێی تێبینییە کە کەیومەرس لەتیفی لە ڕێکەوتی 26ی ڕێبەندانی ساڵی پار لە ماڵەکەی خۆیدا لە سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا.

تا کاتی بڵاوکردنی ئەم هەواڵە، لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کردنەکەی و ئەو تۆمەتانەی لەسەری هەیه، هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.

ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *