بانکی گیراوانی سیاسیسزادراو بە زیندانسلایدەرسیاسیگرتن و زیندانهەواڵەکان

هاوڵاتییەک بۆ کێشانی حوکمەکەی، دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئێران لە بۆکان ڕاگوازرا

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی سەعدی ئەحمەدپووری خەڵکی بۆکان لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بە مەبەستی کێشانی حوکمەکەی دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئێران لەو شارە ڕاگوازرا.

جێی بیرهێنانەوەیە کە، ناوبراو لە لایەن سیستەمی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە بۆکان بە تۆمەتی هاریکاری حیزبێکی کوردی دژبەری دەسەڵات بە ساڵێک زیندانی تەعزیری و لە کۆتاییدا لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی ئێران لە پارێزگای ورمێ بۆ شەش مانگ داشکاوە.

شیاوی باسە کە، ئەم هاوڵاتییە لە سەرەتای ڕەزبەری ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و پاش مانگێک دەستبەسەری بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغی دادگایی، یازاد کرابوو.

ق.ش

Related posts

باشووری کوردستان/ ژنێک کوژرا و دەسدرێژی کرایە سەر ژنێکی دیکە

کرێکارانی دەسبەسەر کراوی چالاکوانی کرێکاری شاری سنە بە دانانی بارمتە ئازاد کران

ئیلام؛ هونەرمەند محەمەد عەباس زادە بە دوو سال زیندانی و سزای نەغدی مەحکووم کرا

Rahim Kholafai

Leave a Comment