چارەنووسی شەعبان محەمەدی نادیارە و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی لەو بارۆدۆخە دڵگرانن

ک.م.م.ک:
هەینی 29ی ڕێبەندانی 2721ی کوردی،
شەعبان محەمەدی، مامۆستای مەریوانی و ئەندامی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، ماوەی چەند ڕۆژێکە لە گرتووخانەدایە و باروودۆخی تەندرووستیی نالەبارە و فرانت لاین دیفیندرز
(رێخراوی پارێزەرانی مافی مرۆڤی) دڵگەرانی خۆی لەسەر دەستبەسەرکردنی پێشان دا و داوای ئازادکردنی دەستبەجێ و بێ مەرجی دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەلەی مافی کوردستان، شەعبان محەممەدی لە دوو هەفتەی ڕابردوو دا پەیوەندیەکی کورت کە لەگەڵ بنەماڵەکەیدا هەیبوو و لەو کاتەوە تا ئێستا لەسەر شوێنی ڕاگرتن و بارودۆخی ئەو هاوڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.

جێگای ئاماژەیە که، ڕۆژی چوارشەممە، کەژال کەریمی هاوسەری ئەو مامۆستایە زیندانیکراوە، داواکارییەکی نوسراوی لە داواکاری گشتیەوە وەرگرتووە بۆ سەردانیکردنی کە ڕووبەڕووی ڕێگری هێزە ئەمنییەکان بۆتەوە و هیچ زانیارییەک لەسەر تەندروستی هاوسەرەکەی بەدەست نەخستووە.

لەلایەکی دیکە دا، فرانت لاین دیفیندرز
(رێخراوی جیهانی پارێزوانی مافی مرۆڤ)، حکوومەتی ئێران بەرپرسی تەندروستی شەعبان محەمەدی دزانێت و دڵگەرانی خۆی لەسەر دەستبەسەرکردنی ئەو هاوڵاتییه پیشان دا و داوای ئازادکردنی دەستبەجێ و بێ مەرجی دەکات.

ئەم ڕێکخراوی مافی مرۆڤ داوا لە دەسەڵاتدارانی ئێران دەکات کە لە هەموو قۆناغەکانی مامەڵەکردنی لەگەڵ شەعبان محەمەدی بەپێی بڕیارنامەی 173/43ی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر کە لە 17ی سەرماوەزی 19988 پەسەند کراوە.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە ئەو مامۆستای دەسبەسەرکراوە بێبەشە لە مافی هەبوونی پارێزەر و سەردانی ئەندامانی مالباتەکەی.

شەعبان محەمەدی ڕۆژی یەکشەممە 10ی ڕێبەندان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە فەرمانی دادستان و دادوەری لقی یەکی دادگا لە مەریوان لە کاتی خۆپیشاندانی سەرتاسەری مامۆستایان لە کوردستان و ئێران دەسبەسەر کراوە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *