ک.م.م.ک:
دووشەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ی کوردی، ژنێکی گەنج ناسراو بە پەروین موجاهید، کچی قاسم، کەدایکی دوو منداڵە و خەڵکی گوندی عومەرئاوای سێرۆ سەر بە شاری ورمێیە، چەند ڕۆژ لەمەوبەێ ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو، ڕۆژی دووشەممە گیانی لەدەستدا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ئەو هاوڵاتییە ڕەوانەی نەخۆشخانەیەک لە شاری ورمێ کرابوو، بەڵام بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە ئەو ژنە گەنجە بەهۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی کوشتووە.
ش.م