ک.م.م.ک:
یەکشەمە 24ی ڕێبەندانی 2721ی کوردی، بەپێی زانییارییەکانی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردســــتان، حەوتووی ڕابردوو کەسێک بە ناوی “ئیسماعیل وەزیری” خەڵکی گوندی “قەرەگوڵـی سەر بە شاری دیواندەرە بەکوژراوی دوزڕایەوە.
بەپێی ھەواڵی ھەواڵنێری کومەڵەی مافی مروڤی کوردوستان، ئەو هاووڵاتییە بە دەستی ژنی دووھەمی و بە هاوکاری دوو کەسی دیکە کوژراوە.
بکوژەکان پاش کوشتنی ئیسماعیل، بۆ ماوەی چوار ڕۆژ تەرمەکەی لە شۆینی ڕاگرتنی ماشین، لەماڵەکەیدا حەشار دەدەن.
بەپێی وتەی خەڵکی ناوچەکە، زەخت و پێداگری و لێپرسینەوەی ژنی یەکەم بۆتە ھۆی دان پێدانانی ژنی دووھەم.
جێگەی ئاماژەیە کە لەژێر گوشاری ژنی یەکەمی، ژنی دووھەم دان بە تاوانەکەدا دەنێتو وباس لەوەی دەکات کە ئەو کارەی بە هاوکاریی دوو کەسی دیکە کردووە.
بکوژەکانی ئەو هاوڵاتییە بۆ لێکۆڵینەوە ڕادەستی لایەنی پێوەندیدار کراون و ئێستا تۆمەتباران لەژێر لێکوڵینەوەدان.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری کوژرانی “ئیسماعیل وەزیری”، زانیارییەکی ئەوتۆبە دەست نەهاتووە.
ش.م