ک.م.م.ک:
هەینی ٢٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ی کوردی، ژنێکی ٣٥ساڵ تەمەن بە هۆی تەقینەوەی تەقەمەنییەکی بەجێماوی شەڕی ئێران و عێراق لە شاری دێلوڕان بە گرانی برینداربوو.
چالاکی بواری مین هەڵگرتنەوە عیسا بازیار ڕایگەیاندووە؛ ئەم هاوڵاتییە لە ناوچەی بەیاتی دێلوڕان هاوکات لە گەڵ بنەماڵەکەی بۆ گەشت و گوزار چبوونە ئەو ناوچەیە، کە تووشی ئەم کارەساتە هاتن.
جێی بیرهێنانەوەیە، ئەم هاوڵاتییە بریندارە بۆ چارەسەری بۆ نەخۆشخانەی دێلوڕان گوازراوەتەوە و دۆخی گشتی ناوبراو ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.
تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، ناونیشانی ئەم ژنە بریندارە ئاشکرا نەکراوە.
جێی سەرنجە کە هەر ساڵ لە کوردستان هاوڵاتییەکی زۆر دەبن بە قوربانی مینە بەجێماوەکانی شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراق و پتر لە ٣٣ ساڵە ئەم مینانە لە شوێنی خۆیان ماونەتەوە و هێشتا هەوڵێکی شێلگیر بۆ کۆکردنەوە و خاوێنکردنەوەی سنوورەکانی کوردستان لەو مینانە نەهاتۆتە ئاراوە.
ق.ش