ساکار عەینی بە بارمتەی قورس بە شێوەی کاتی ئازادکرا

ک.م.م.ک:

پێنج شەممە٢١ی ڕێێەندانی٢٧٢١ی کوردی “ساکار عەینی” هاوڵاتی خەڵکی مەهاباد، دوای 13 مانگ ھەڵنەدراوەیی بە بارمتەی قورسی 2 ملیار تمەنی بە شێوەیەکی کاتی تا کۆتایی ھاتن بە کارووباری دادوەری لە زیندانی ئێران لە شاری ورمێ ئازاد کرا.

جێی ئاماژەیه کە، ناوبراو لە٢٠ی بەفرانباری٢٧٢١کوردی بەبێ فەرمانی دادوەری لەلایەن ڕێکخراوی تیرۆریستی پاسدارانی ئێرانه وه له تاران دەستەبەسەرکرا.

لەکۆتاییدا لە ١١ی جۆزەردانی٢٧٢١ی کوردی، ساکار عەینی دوای نزیکەی پێنج مانگ دەستبەسەرکردن لە بنکەی ئەولەکاری ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی پاسداران لە ورمێ گوازرایەوە بۆ زیندانی ئێران لە ئەم شارە.

جێگەی تێبینیە،،هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستەبەسەرکردن و تۆمەتەکانی سەر ئەو هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.
ش.م

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *