ک.م.م.ک:
دووشەمە 18ی ڕێبەندانی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەکی ترەنس بەناوی ڕیبۆار ئیبراهیمی تەمەن 20 ساڵ و خەڵکی گوندی تەنگیسەری سەر بە سنە و دانیشتووی مەریوان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی ئەو زانیارییان، ڕیبۆار ئیبراهیمی لە ڕێگەی خواردنی حەبەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
جێی تێبینیه که تەرمی ناوبراو بۆ پشکنینی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی پزیشکی دادوەری کراوە.
بە پێی زانیاریی گەیشتوو، ڕیبۆار بەنیاز بوو نەشتەرگەری بۆ گۆڕینی ڕەگەزەکەی بکات، بەڵام بنەماڵەکەی کە بنەماڵەیەکی ئاینینیە دژی نەشتەرگەرییەکە وەستاونەوە.
بە گۆرەی ڕاپۆرتێکی کوردپا، ڕیبۆار ئیبراهیمی کە لەلایەن دەوروبەرییەوە گوشاری لەسەر بووە، بەنیازبووە تا کۆتایی نەشتەرگەرییەکە ڕەگەزی ڕاستەقینەی خۆی ئاشکرا نەکات.
جێگای سەرنجە کە کەمینە ڕەگەزییەکانی وەک هاوڕەگەزخواز و دووڕەگەزخواز و ترەنس و هتد لە ژێر گوشاری توندی کۆمەڵایەتی و حکوومیی ئێراندان و بێبەشن لە مافی ژیانێکی ئازاد و یەکسان لەگەڵ گرووپە ڕەگەزیەکاتی دیکە.
ع.س