بە هۆی دۆسیەی نوێوە سۆهەیلا حیجاب دادگایی دەکرێت/ ناوبراو دادگا بە فەرمی ناناسێت

ک.م.م.ک:

شەممە ١٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ی کوردی، سۆهەیلا حیجاب پارێزەر و چالاکی مافی مرۆڤ، زیندانی سیاسیی لە بەندی ژنانی ئێران لە کرماشان لەهەمبەر ئەو دۆسیەی لەم دوایانە و لە سەردەمی زیندان بۆی ساز کراوە بۆ لقی دووی دادسەرای ئێران لەو شارە بانگهێشت کرا.
بە پێی هەواڵەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، سۆهەیلا حیجاب بو بۆنەی مەودای کاتی یاسایی ناوبەری ڕێکەوتی ڕاگەیاندن و ڕێکەوتی بانگێشت و هەر وەها دەستڕانەگەیشتنی بە پارێزەر، خۆی لە ڕێوڕەسمی دادگا بواردووە.

پێویستە ئاماژە بکەرێت، ئەم دۆسیە بە تۆموتی پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات و دوابەدوای تێهەڵچوونی حەوتووی ڕابردوو لە گەڵ ئەم زیندانییە سیاسییە و بڵاو کردنەوەی فایلێکی دەنگی بۆی کراوەتەوە.

ناوبراو ڕەشەمەی ساڵی ٢٧١٩ی کوردی، بو دانانی بارمتەی ٣ ملیارد تمەنی تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگایی بە شێوەی ئازاد و لە لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تاران بە ١٨ ساڵ زیندان مەحکووم کرا ، کە بە دەکار کردنی ماددەی ١٣٤ ماوەی ٥ ساڵ زیندانی جێبەجێ بوونی ڕێی تێیدەچێت.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *