هێزە چەکدارەکانی ئێران هاوڵاتییەکیان بریندار کرد

ک.م.م.ک:
شەممە 16ی ڕێبەندانی2721کوردی، دوای ئەوەی ڕاستەوخۆ لەلایەن هێزە سەربازییەکانی سوپای پاسدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە تەقەی لە ئۆتۆمۆبێلک کراوە، هاوڵاتییەک بە ناوی “مازیار عەزیزی” کوڕی ئەحمەد و خەڵکی گوندی بانی ناری سەر بە سەلاسی باوەجانی، بە سەختی برینداربووە.

بەپێی راپۆرتەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هێزەکانی سوپای پاسدارەکان ڕاستەوخۆ لە نێوان گوندی شێخ ساڵح و گوندی بانینار بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە و بەبێ هیچ هۆکارێکی ئاشکرا تەقەیان لەو هاوڵاتیان کردووە.


شایانی باسەکە، هاوڵاتییەکە گوڵە بەر قاچی کەوتووە و بۆ چارەسەری پزیشکی گوازرایەوە نەخۆشخانە.

تاکاتی نووسینی ئەم هەواڵە لەمەڕ باروودۆخی ئەو هاوڵاتییە بریندارە هیچ زانیارییەک لەبەردەست دا نییە.


هەر ووها، یەکێک لە سەرنشینەکانی ئۆتۆمبێلەکە بەناوی فەریدون ڕەحیمی کوڕی حسێن و خەڵکی گوندی بانینار لەلایەن سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کراوە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *