دەستبەسەر کردنی هاوڵاتییەک و زەوتکردنی 100 سەر لە مەڕوماڵاتی لە دەزلی مەریوان

ک.م.م‌.ک:

هەینی 15ی ڕێبەندانی 2721ی کوردی، هاوڵاتیەک بە ناوی لوقمان شەفیعی لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ئێرانەوە لە شاری دزلی سەربە مەریوان دەسبەسەرکرا و 100 سەر لە مەڕوماڵاتەکانی دەستیان بەسەردا گیرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، شەوی هەینی کاتژمێر 21:00، سەربازگەی هەنگی سنووری حکوومەتی ئێران لە “ملە خوورد” و لە شوێنێک بەناوی “وەهار هانە” لە گوندی دزڵی سەربە مەریوان، ئەم هاوڵاتییە دەسبەسەر و مەڕوماڵاتی ناوبرایان زەوت و لەگەڵ خۆیان بردووە.

جێی باسە، تا ئەو کاتەی ئەم هەواڵە بڵاودەکرێتەوە هیچ زانییارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردنی لۆقمان شەفیقی و زەوتکردنی مەڕوماڵاتەکانی نییە.

جێگای ئاماژەیە، کە کۆماری ئیسلامی بە دزینی ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان دەیەوێت لاوازییە داراییەکانی پڕ بکاتەوە و بەو پێیەش دەستی کردووە بەسەرداگرتنی موڵکی هاوڵاتیان لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە.

ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *