خۆکوژی هاوڵاتییەک لە سەڵماس

ک.م.م.ک:

هەینی ١٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی “فەیسەڵ کەریمی” کوڕی لەزگین خاوەنی سێ منداڵ خەڵکی گوندی زاویە جیک سەر بە شاری سەڵماس دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە پێی هەواڵەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ناوبراو بە هۆی کێشەی خاوخێزی خۆی کوشتووە و تەرمی ناوبراو بۆ لێکۆڵینەوەی پڕیشکی ڕەوانەی پزیشکی یاسایی ورمێ کراوە.

شیاوی باسە، بە بۆنەی هەژاری و دەستنەڕۆیی، خەڵکی کوردستان بەتایبەت گەنجان، گوشاری گرانی ئابووری، هاوسەرگیری زۆرەملێ، هەڵاواردنی ڕەگەزی و نەبوونی پاستیوانی یاسایی لە ژنان، لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژی لە کوردستان دێنە هەژمار.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *