بڕینداربوونی سێ هاوڵاتی یاراسان بە ھۆی ھێرشی چەکداری لە سەرپێلی زەهاو

ک.م.م.ک:

ڕۆژی پێنج شمە ڕێکەۆتی ١٤ی ڕێبەندانی٢٧٢١ی کوردی ، دوای ئەوەی لە گوندی قەڵاهوری سەر بە قزای سەرپێلی زەهاوی کرماشان، کەسانێکی نەناسراو بە چەک ھێرش دەبەنە سەرھاوولاتیانی یارسان و تەقەیان لی دەکەن و بە داخەوە سێ هاوڵاتی برینداریان دەکەن.

بە وتەی پەیامنێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە چەند مانگی ڕابردوودا، بۆ دووەم جار هێزە چەکدارەکانی نەناسراو هێرش دەکەنە سەر خەڵکی گوندی قەڵاھوڕی.

کە لە ھێرشی ئەم دوایە دا سێ کەس بە ناوەکانی گۆڵمراد مورادی،سامان بۆچانی و مەنسوورحەیدەری بە تەقەی ڕاستەوخۆ ی ئەوچەکدارانە برینداربۆنە.

جێگەی ئاماژەیە،بە وتەی کەسانی بینەر لە ڕۆداوەکە”پێشبینی دەکرێت کە هێزەکانی دەزگای هەواڵگری حکومەتی ئێران دەستیان هەبۆبێ لەو هێرشەدا.

جێای باسە کە ھۆکار و بۆچۆنی ئەو ھێرشە تاکو ھێشتا بە تەواوی نەزاند راوە بەڵام سەرچاوە نافەرمییەکان بەسە لەوەدەکەن کە دەست و پەیوەندییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو هێرشەدا بەشدار بوون.

ش.م

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *