ئەرسەلان خودکام گوازرایەوە بۆ ژووری تاکەکەسی زیندان

ک.م.م.ک:
سێشەمە 12 ـی رێبەندانی 2721 ـی کوردی، “ئەرسەلان خودکام” بەندکراوی سیاسی لە گرتووخانەی ناوەندی حکوومەتی ئێران لە ورمێ، بۆ ژووری تاکەکسی ئەو گرتووخانەیە گوازرایەوە.

بە پێی سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو بۆ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ئەم بەندکراوە سیاسییە بە هۆی دەربڕینی ناڕەزایەتی هەمبەر بە ئیزن نەدان بۆ بینینی ئەندامانی بنەماڵەکەی و پابەند نەبوون بە یاساکانی ناو زیندان گوازراوەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی.
شایەنی باسە، ئەرسەلان خودکام خەڵکی شاری مەهاباد، 52 ساڵ تەمەن و خێزاندارە.

ناوبراو پێشتر ئەندامی حزبێکی کوردستانی بووە بەڵام دوای واز هێنان لەو حزبە بووە بە ئەندامی سپای پاسدارانی ئێران و لە کۆتاییدا لە ساڵی 2716 کوردی بە تۆمەتی “سیخوڕی بۆ هەمان حزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران” دەستبەسەر و لە دادگای ئینقلابی ئێران بە سزای سێدارە حوکم دراوە.


جێگای ئەماژەیە، حوکمی ناوبرا لە دوای چەندین جار تانەلێدان و دواتر بە هۆی لێبوورینی گشتی لەلایەن خامنەییەوە گۆڕدرا بۆ زیندانی هەتاهەتایی.
م.ه

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *