بەردەوامی شەپۆلی دەستبەسەرییەکان لە کوردستان/ دوو هاوڵاتی دیکە دەستبەسەر کران

ک.م.م.ک:

دووشەممە ١١ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی یوسف عومەر پوور کوڕی مستەفا خوڵکی گوندی چیانە سەر بە پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

هەروەها هاوڵاتییەکی دیکە بە ناونیشانی خەبات شەکیبا ٣٣ساڵ تەمەن و چالاکی کرێکاری ڕێکەوتی ٩ی ڕێبەندان، لە ڕێوڕەسمی بە خاک سپاردنی خزمێکی لە بەهەشتی محەممەدی سنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.

بە پێی هەواڵەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دەستبەسەری ئەم هاوڵاتیانە بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی بووە.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی ڕاگیران و جۆری تۆمەتەکەیان نەزانراوە.

جێی بیرهێنانەوەیە کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو ڕایەدارانی ئەمنییەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستیان داوەتە دەستبەسەری هاوڵاتیان لە شارە جۆراوجۆرەکانی کوردستان.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *