خۆکووژیخۆکووژیخۆکووژی و کوشتنژنانهەواڵەکان

خۆکوژی ژنێکی گەنجی دیکە لە ورمێ

ک.م.م.ک:

یەکشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ی کوردی، ژنێکی گەنج بە ناونیشانی “فەرزانە تەژە” ٢٢ساڵ تەمەن، کچی داوود خەڵکی گوندی گەنگچین سەر بە شاری ورمێ، دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە پێی هەواڵەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ناوبراو بە هۆکاری کێشەی خاوخێزی خۆی کوشتووە.

کێشەی ئابووری و لێکەوتە ڕۆحی و دەروونییەکانی، داسەپاندنی کەلتووری، پرسی سیاسی و گوشاری کۆمەڵایەتی، کۆمەڵێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژییەکان لە ئێران و بە تایبەت لە کوردستان دێنە هەژمار.

ق.ش

Related posts

موسا محەممەدی۹ڕۆژە مانی لەخواردن گرتووە

پێنج هاوڵاتی پیرانشاری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کران

نامەی ناڕەزایەتی کۆمەڵێک لەخەڵک دژبە دەسبەسەری مەحموود ساڵحی چالاکی کرێکاری

Leave a Comment