ک.م.م.ک:
یەکشەممە ١٠ی ڕێبەندانی٢٧٢١کوردی سمکۆ مەعرووفی زیندانی سیاسی و ئەندامی کۆمەڵەی ژینگەیی(وڵات) خەڵکی بۆکان لە زیندانی حکومەتی ئێران لەو شارە ئیزنی کاتی پێ درا.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی خەزەڵوەری٢٧٢١،کوردی بۆ جێبەجێکردنی سزای زیندانیکردن دەستگیرکراوە و گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی حکوومەتی ئێران لەو شارە.
سمکۆ مەعروفی بە تۆمەتی پروپاگەندەی دژی ڕژێم بە ساڵێک زیندانی و دوو ساڵ قەدەغەی دەرچوون لە وڵات لەلایەن لقی 104ی دادگای تاوانەکانی حکوومەتی ئێران لە بۆکان سزا درا و ئەم سزایەش دوای ماوەیەک لەلایەن دادگای تێهەڵچوونەوەی پارێزگاکانەوە وەک خۆی پەسەند کرا.
جێی تێبینیە، سکمۆ مەعرووفی لە ڕەشەمەی ٢٧٢٠کوردی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە بۆکان دەستگیرکرا و لە ١٧ی خاکەلێوەی٢٧٢١کوردی بە کەفالەت بە شێوەیەکی کاتی تا کۆتایی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا ئازاد کرا.
جێی ئاماژەیه که سمکۆ مەعرووفی پێشتریش به هۆی چالاکیه کانی دەستبەسەرکراوه.
ش.م