ک.م.م.ک:
چوارشەممە ٦ی ڕێبەندانی٢٧٢١ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناوی سوهەیب یارئەحمەدی ٢٣ساڵ تەمەن، کوڕی فەرەیدون لەگوندی شەروینە سەر بە ناحیەی شاری جوانڕۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی ڕاپۆرتەکان بۆ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەبێ ئەوەی فەرمانی دادوەریی پێشکەش بکەن تۆمەتبارەکەیان دەستبەسەرکردووە.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی سەر ئەو هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.
ش.م