سەپاندنی سزا بەسەر ژنە چالاکێکدا

ک.م.م.ک:

ڕۆژی یەکشەممە 3ی ڕێبەندانی 2721ی کوردی، هاوڵاتیەکی بە ناوی عەزیمە ناسری خەڵکی بۆکان لەلایەن لقی 101ی دادگای تاوانەکانی حکوومەتی ئێران لەو شارە بە سێ مانگ زیندانی تەعزیری سزا درا.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، سزای سێ مانگ زیندانیکردنی ئەو هاوڵاتییە لە کۆتاییدا لەلایەن دادگاوە گۆڕدرا بە سزای کاش(پارەی نەقدی) کە دەکاتە 6 ملیۆن تمەن.

جێی باسە که عەزیمەناسری رێکەوتی٥ی گەلاوێژ دەستبەسەر کراو لە کۆتاییدا لەلایەن دادگایەکی ئێرانەوە به تۆمەتی هاوکاری کردنی پارتەکانی کوردستانی مەحکووم کراوە.

ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *