دوو هاوڵاتی دیکە لە خوڕەماوا لەسێدارەدران

ک.م.م.ک
چوارشەمە 29ی بەفرانباری 2721ی کوردی،دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی ئیقبال مستوفی و هوشەنگ خان محەممەدی” لە زیندانی ئێران لە خوراماوا لەسێدارەدران.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەو دوو هاوڵاتییە چوار ساڵ لەمەوبەر، بە تۆمەتی کوشتن لەلایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە بە لەسێدارەدان مەحکووم کراون.

جێگای ئاماژەیە، کە ئەو دوو هاوڵاتیە بە تۆمەتی ژەهراوی کردنی خزمێکی خۆیان بە ڕێگای شیرینی، تۆمەتبارن بە مردنی ناوبراو و سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە.

جێی تێبینیه که تەنها لەحەوت ڕۆژی ڕابردوودا 11 هاووڵاتی کورد لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەسێدارەدراون.

بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانەی لێبووردنی نێودەوڵەتی، ئێستا زیاتر لە دوو لەسەر سێی وڵاتانی جیهان سزای لەسێدارەدانیان لە یاسا دا هەڵوەشاندووە بەڵام هەموو ڕۆژێک ئامێری لەسێدارەدان لە ئێران خێراتر دەبێت و لەژێر سایەی سەرۆکایەتیی ئیبراهیم ڕەئیسی و سەرۆکایەتی دادوەری ئێژەیی دا، لەسێدارەدانەکان خێراتر بووە.

تاکاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەسێدارەدانی ئەو دوو زیندانییە لەلایەن میدیاکانی ناوخۆی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *