هەڵپەسێردراوی چارەنووسی گوڵاڵە مرادی پاش ٩ مانگ لە زیندانی ورمێ

KMMK:

بەندکراوی سیاسیی کورد گوڵاڵە مرادی خەڵکی پیرانشار پاش تێپەڕبوونی ٩ مانگ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا، هێشتا بە شێوەی هەڵپەسێردراوی لە زیندانی ناوەندی ئێران لە شاری ورمێ ڕاگیراوە.

بە گوێرەی هەواڵەکە ناوبراو بە تۆمەتی هاریکاری حیزبێکی کوردی ئوپوزیسیۆنی ئێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە ڕێکەوتی ٢٨ی خاکەلێوەی ئەمساڵ هاوکات لە گەڵ دوو کوڕکەی بە ناوەکانی مەتین و تاهیر بەزازی دەستبەسەر کراوە.

دەستبەسەری خاتوو گوڵاڵە مرادی پاش کوشتنی عوسمان حاجی حسێنی ئەندامی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران بووە.
بە پێی هەواڵەکە، کوڕەکانی خاتوو گوڵاڵە پاش لێپرسینەوە ئازاد کراون بەڵام ناوبراو گوازراوەتەوە بۆ زیندانی ناوەندی ئێران لە ورمێ.

شیاوی باسە لە ماوەی دەستبەسەری خاتوو گوڵاڵە لە مافی چاوپێکەوتنی بنەماڵە و هەبوونی پارێزەر بێبەری بووە و لە ژێر گرانترین ئەشکەنجە و گوشاری جەستەیی و دەروونی بووە.
جێی سەرنجە لەم ماوەی ٩ مانگە هێشتا ڕێوڕەسمی دادگایی کردنی ناوبراو بەڕێوە نەچووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *