دوو هاوڵاتی لە ئەسفەهان لەسێدارەدران

ک.م.م.ک
هەینی 24ی بەفرانباری 2721ی کوردی، لە زیندانی ناوەندی ئەسفەهان دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی محەمەد جەعفەر ساڵحی و شاهین خۆسرەوی (لۆری) لە سێدارەدران.

بەپێی ڕاپۆرتەکانی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەو دوو هاوڵاتییە چوار ساڵ پێش ئێستا لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە تۆمەتی “بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەکان” سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە.

دەرچوون و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی پەیوەست بە ماددە هۆشبەرەکان لە ئێران و کوردستان لە کاتێکدایە کە بە پێی هەواڵ و بەڵگەکانی چالاکوانانی مافی مرۆڤ، سوپای پاسدارانی ئێران لە گەورەترین مافیای ماددە هۆشبەرەکانن لە ناوچەکەدا.

جێگای ئاماژەیە، کە، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە سێدارەدانی ئەو دوو زیندانییە لەلایەن میدیاکانی ناوخۆی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.
ع. س

Leave a Reply

%d bloggers like this: