دوو پەنابەری مەریوانی لە ئاوەکانی یۆناندا خنکان

ک.م.م.ک:

پێنجشەمە 23ی بەفرانباری 2721ی کوردی، دوو پەنابەری کورد بە ناوەکانی جەلیل رەوانگەرد و هاوژینەکەی سومەیە جامخانە خەڵکی مەریوان کە مەبەستیان بوو کۆچ بکەن بۆ ئورووپا لە ئاوەکانی یۆناندا خنکان.

کۆماری ئیسلامی ئێران هەلومەرجی سیاسی و ئابووری قورسی بەسەر خەڵک و هاوڵاتیانی کوردستاندا سەپاندووە و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک ناچار دەکات ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێبهێڵن و کوردستان بەجێبهێڵن.

شایانی باسە لەم ساڵانی ڕابردوودا بە دەیان هاوڵاتیی کورد لە ئاوەکانی ئورووپا دا خنکاون و چەندەها کەسی تریش تا ئێستا بێ سەروشوێنن.

ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *