ئازادی کاتی ئامانج قوربانی بە شێوەی کاتی

ک.م.م.ک:

ڕۆژی ٢٢ی بەفرانباری ٢٧٢١ی کوردی، ژینگەپارێز و چالاکوانی خەڵکی کامێران” ئامانج قوربانی” بە شێوەی کاتی بە دانانی بارمتە تا کۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە لە زیندانی ناەەندی ئێران لە شاری سنە ئازاد کرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەم چالاکوانە ژینگەپارێزە ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی سەرماوەزی ٢٧٢١ی کوردی، پاش ئەوەی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە کامێران کرا، دەستبەسەر و دوایی چوار ڕۆژ واتە چواری بەفرانباربۆ لێپرسینەوەی زیاتر بۆ گرتووخانەی شارام فەڕی ئێران کە سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتە لە سنە گوازرابوویەوە.

بە پێی زەرچاوەی متمانەپێکراو بۆ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، پێدەچێت ناوبراو بە هۆکاری بەشداری کردنی لە پرسە و سەرەخۆشی “حەیدەر قوربانی” زیندانی سیاسی خەڵکی کامێران کە ٢٨ی سەرماوەز لە زیندانی ناوەندی ئێران لە سنە لە سێدارە درا، دەستبەسەر کرابێت.

جێی سەرنجە ئامانج قوربانی بێجگە لەوەی ئەندامی “ ژینگەدۆستانی زاگرۆس ـە” هەر وەها کسرمەند و فەرمانبەرت ئیدارەی پارادتنی ژینگەی کامێران و وەکوو « موحیت بان» لەم ناوەندە دەوڵەتییە کار دەکات.

جێی بیرهێنانەوەیە کە ئامانج قوربانی ساڵی ٢٧١٨ی کوردیش، بە تۆمەتی هاریکاری حیزبە کوردییە دژبەرەکانی ئێران لە لایەن ئیتلاعاتی ئێرانەوە دەستبەسەر و ماوەی ٣ مانگ و ڕۆژێک زیندانی بەسەردا سەپێنرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *