بە هۆی تەقینەوەی مین کۆڵبەرێک بریندار بوو

ک.م.م.ک:
سێشەممە 21ی بەفرانباری 2721ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناوی یاسر سەحرایی خەڵکی جوانرۆ بەهۆی تەقینەوەی مینێکەوە لە سنووری شوشمێ (نەوسوود) برینداربوو.
بە گۆرەی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتووە ناوەندی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردســــتان و بە پێی ووتەکانی عیسا بازیار، ئەم کۆڵبەرە بەهۆی تەقینەوەی مینێکەوە لە کاتی کۆلبەری برینداربووە.

دوای یارمەتی خەڵکی هەرێمەکە ئەو کۆڵبەرە گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی پاوه بۆ چارەسەری پزیشکی.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە دەست گەیشتووە، ناوبراو بە سەختی بریندار بووە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە حکومەتی ئێران کۆتایی بە پاککردنەوەی کێڵگە مینەکانی کرماشانی ڕاگەیاندبوو و لە ساڵی 2712دا پیرۆزبایی پاککردنەوەی هەموو مینەکانی کردبوو.

جێگای ئاماژەیە، کە حکوومەتی ئێران لە هەموو ناوچە سنوورییەکانی کوردستان مینیان چاندووە و هەموو ساڵێک تەقینەوەی ئەو مینانە سەدان هاوڵاتی مەدەنی دەکوژێت و برینداری دەکات.
ع. س

Leave a Reply

%d bloggers like this: