بەردەوامی دەسبەسەر کردن لە کوردستان

KMMK:

شەممە ۱٨ی بەفرانباری٢٧٢١ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی پەیام مینبەری خەڵکی گوندی نییەر سەر بە شاری سنە، لە لایەن هێزەئەمنیەکانی ئێران دەستبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنی نادیار.

هەر ووها دوشەممە ۱۳ی بەفرانباری٢٧٢١ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی سەلاح وەلەد خەڵکی شاری دیواندەرە، لە لایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە گوازرایەوە بۆ یەکێک لە گرتووخانەکانی حکوومەت لە شاری سنە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، دەستبەسەرکردنی ئەو دوو هاوڵاتییە بەبێ دابینکردنی هیچ حوکمێکی دادوەریی ئەنجام دراوە.

شیاوی باسە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری ناوبراو تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نەزانراوە.
ع.س

Leave a Reply

%d bloggers like this: