دەستبەسەری هاوڵاتییەک پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە ســنە

‎KMMK:

یەکشەممە ١٩ی بەفرانباری٢٧٢١ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی شێرکۆ مینبەری خەڵکی گوندی نییەر سەر بە شاری سنە، پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لەو شارە دەستبەسەر کرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو لە ڕێی پێوەندی تێلەفوونییەوە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کراو و پاش چوونی بە پەلە لە لایەن ئەو دامەزراوەوە دەستبەسەر کراوە.

شیاوی باسە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری ناوبراو تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نەزانراوە.

جێی بیرهێنانەوەیە کە، ڕێکەوتی نۆی گوڵانی ئەمساڵیش، ئەم هاوڵاتییە بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و شەشی خەرمانان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنە ئازاد کرا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *