شەپۆلی دەستبەسەریەکان لە کوردستان

KMMK:

چوارشەممە ١٥ی بەفرانباری ٢٧٢١ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی “ڕەحیم باهیمەت” خەڵکی شنۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانت ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.

هەر وەها ڕۆژی دووشەممە ١٣ی بەفرانبار دوو هاوڵاتی دیکە بە ناوەکانی “ناسێح حەیدەری و نیما حەمیدی” کوڕی محەممەد خەڵکی شاری دیواندەرە، لە لایەن هێزە تیرۆریستییەکانی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراون.

بە گوێرەی هەواڵەکە، دەستبەسەری ئەم هاوڵاتیانە بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی بووە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەر و شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتەی نراوەتە پاڵ ئەم سێ هاوڵاتییە زانیارییەک ئاشکرا نەکراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *