گەنجێک لە سەقز کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

KMMK:
چوارشەمە 15ی بەفرانباری 2721ی کوردی، گەنجێک بە ناوی ” بوورهان ئاهەنی” خەڵکی شاری سەقز، هەوڵی خۆکوژی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

شایانی باسە ناوبراو بە خواردای حەب هەوڵی خوکوژی داوەو لە کۆتاییدا گیانی لە دەست داوە.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانییارییەک لەمەڕ هۆکاری خۆکوشتنی ئەم هاوڵاتییە لەبەر دەست نییه.


کێشەی ئابووری، فەرهەنگی، سیاسی و گوشارە کۆمەڵایەتییەکان هەندێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوشتنن لە ئێران و بەتایبەتی لە کوردستانن.
ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *