KMMK
چوارشەمە 15ی بەفرانباری2721کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی حاتەموڵڵا وەیسی لە کاتی کۆلبەری بە هۆی کەوتنە خواروە لە بەرزاییەکانی نەوسوو بە سەختی بریندار بووە.
بەپێی راپۆرتەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، برینداربوونی ئەم کۆڵبەرە بە هۆی ڕاوەدوونانی هێزەسەربازییەکانی ئێران بووە و لە ئەنجامی ئەم رووداوەوە دا شانی ناوبراو شکاوە و بۆ چارەسەری پزیشکی گەیاندراوەتە نەخۆشخانە.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە لەمەڕ باروودۆخی ئەو کۆڵبەره بریندارە هیچ زانیارییەک لەبەردەست دا نییە.
ع. س