مانگرتن لە خواردنی کوردستانیان بە هۆیی لە ناوبردنی ژینگەی کوردستان “کانیاویی بل”

دوابەداویی دەست بەکار بوونی پلانی ئاوگیری بەنداویی داریان، کە بۆتە هۆیی لەناوچوونی کانیاویی بل، کۆمەلێک لە کوردستانیان بۆ نیشان دانی نارەزایەتی ۆیان، دەستیان داوەتە مانگرتن.

یەکێک لە چالاکانی بواری ژینگە و وتەبێژیی کەمپینی هاواریی کانی بل ، رۆژیی هەینی لە پیامێک دا، دەبێژێ کە لە گەڵ چەند کەسی ناسراو لە ظالاکانی ژینگەی کوردستان دەستیان داوەتە مانگرتن، بە هۆیی ئەوەی کە بەرپرسانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران هێج هەلوێستیان نەیە سەبارەت بە لە ناوبردنی ژینگەی کوردستان و بە تایبەت لەناو چوونی کانیاویی کانی بل

سۆهەیلا مۆحەمەدی لە نامێکی ئاوالا دا باس دەکا، ئێمە بۆ نیشان دانی نارەزایەتی بەو کردەوە دەستمان داوەتە مانگرتن، بە تایبەتی ئەوەیی ە بەرپرسانی حکومەتی بێ هەلوێستن، لە کاتێک دا ژینگە و شوێنە مێژوویی و بە نرخەکانی کوردستان خەریکی لەناو چوونن.

لە نامە کراوەکە دا ئاماژە دەکات: دوایی ئەو هەموو نارەزایەتیەی خەلک و چالاکانی ژینگە و مەدەنی، کۆکردنەوەی هەزاران ئیمزا و ناردنی بۆ سەرۆک کۆماری ئێران، ئەوان هیچ هەلوێستیان نەبووە و ئەو مەسەلە گرینگەیان پاش گوێ خستوە.

هاوکات بە سەدان هاولاتی کوردی رۆژهەلاتی کوردستان بە نووسیی پلاکاردی تایبەت بە کانیاویی بل، بانگ لە حەسەن روحانی دەەن کە لە فریایی ئەو سەرچاوە سروشتیە بێت و پرۆژەی بەنداوەکە رابگرێت.

بەلام بە لە بەرچاو گرتنی ئەو هەموو نارەزایەتیە لە پارێزگاکانی سنە و کرماشانی رۆژهەلاتی کوردستان، بەرپرسانی بەنداوەکە بە هەماهەنگی لە گەڵ بەرپرسانی ئیداریی سەولاوا و پاوە، دەستبەکار بوونی بەنداوەکەیان دەست پێ کرد و راگەیاند.

دەست بە کار بوونی بەداوەکە بەسترابۆوە بە پێش شەرتی وەزارەتی نیرو، کە داوایی کرد بوو هیچ زیانێک بە کانی بل نەکەوێت، بەلام بەپرسانی بەنداو بە بێ لە بەرچاو گرتنی ئەو داخوازییە، دەست بەکار بوونی بەنداوەکەیان راگەیاند. ئەندامانی کەمپینی هاواری کانی بل ئاماژە دەکەن کە بۆ شاردنەوەی ێشەکان و نائیستاندارد بوونی بەنداوەکە، بەرپرسانیی بەنداوو ئاوا لە ناکاو پرۆژەکەیان خستۆتە کار

ناویی بەشێک لە مانگرتوان

 سۆهەیلا مۆحەمەدی

میعاد ئەحمەدی

فەردین رۆستەمی

ئازاد عەباسی

کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان وێرایی پشتیوانی لە کەمپینی هاواری کانی بل، داوا دەات کە خەلکی کوردستان بە یەک دەنگی و بەو پەری پەرۆشە هەولەکانیان بۆ پاراستنی کانی بل، ژینگە و مێژووی کوردستان بخەنە گر و ئیزن نەدەن خەساری ژینگەیی، مێژووی لە کوردستان بدرێت.

هاوکات، کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، کۆماری ئیسلامی ئێرا و بەرپرسانی ئەو حکومەتە بەرپرسیار دەزانێت لە هەمبەر ئەو خەسارە ژینگەیەی کە لە کوردستان دەدرێت.

گیارەنگ بەیگ زادە