گەنجێکی دیکەی خەڵکی سەقز کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

KMMK:
چوارشەممە 8ی بەفرانباری 2721ی کوردی، گەنجێک بە ناوی نیما خۆسرەوی تەمەن 18 ساڵ، کوری ناسر و خەڵکی شاری سەقز، لە ڕێگای خۆهەلواستنەوە هەوڵی خۆکوژی دا وکۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، دیار نییە لەبەر چ هۆکارێک ناوبراو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

جێی ئاماژەیە کە هەژاری، فشاری توندی ئابووری و زەواجی زۆرەملی، جیاکاری ڕەگەزی، نەبوونی پاراستنی یاسایی بۆ ژنان و بێکاری هۆکاری سەرەکی خۆکوشتنن لە کوردستان.
ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *