کەژاڵ نەسری سەرەڕای دوو حەوتوو لە دەسبەسەر کردن چارەنووسی دیار نییە

KMMK:
چوارشەمە 8ی بەفرانباری 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی کەژاڵ نەسری کچی محەممەد، تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی گوندی تەنگیسەر-ی سەر بە شاری سنە، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە دوو حەوتوو لە دەسبەسەرکردنی هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.
شایانی باسە کە، یەکشەممە 21ی سەرماوەزی ئەمساڵ، بە بێ نواندنی حوکمی دادوەری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی زانییارییەکانی KMMK، هەوڵ و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم چالاکی بواری ژینگەیی لە ڕێکخراو و دەزگاکانی ئەمنییەتی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کچەکەیان ئەنجامێک ئەوتۆیی نەبووە.

شایانی باسە کە، ئەو هاوڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەری دا لە مافی پەیوەندیی تەلەفۆنی، دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی کەژاڵ نەسری کراوە، هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *