خۆکوژی ژنێکی دیکە لە پیرانشار

KMMK:

پێنجشەممە٢ی سەرماوەزی ٢٧٢١ی کوردی، ژنێکی گەنج بە ناونیاسانی گەلاوێژ ئەزدی کچی عەلی خاوەن دوو منداڵ و خەڵکی گوندی دەرەبکە، سەر بە پیرانشار لە ڕێی خۆهەڵواسینەوە هەڵی کوتایە سەر گیانی خۆی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری خۆکوژی ئەم ژنە گەنجە نەزانراوە.

شیاوی باسە، بە بۆنەی هەژاری و دەستنەڕۆیی، خەڵکی کوردستان بەتایبەت گەنجان، گوشاری گرانی ئابووری، هاوسەرگیری زۆرەملێ، هەڵاواردنی ڕەگەزی و نەبوونی پاستیوانی یاسایی لە ژنان، لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژی لە کوردستان دێنە هەژمار،

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *