KMMK:
یەکشەمە 5ی بەفرانبار 2721ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی کەمال قادری لە کوێستانەکانی شاری بانە بەهۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بوو.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە کۆمەلەی ماڤی مرۆڤی کوردستان، کۆڵبەرە بریندارەکە گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری تەبرێز بۆ چارەسەرکردن و ئەگەری بڕینەوەی قاچی هەیە.
.
جێگای ئاماژەیە کە بە هۆی کەمتەرخەمی و گرینگی پێنەدانی کاربەدەستان بۆ خاوێن کردنەوەی ئەو ناوچانە لە مینە بەجێماوەکانی شەڕی نێوان ئێران و ئێراق، ساڵانە خەسارێکی زۆری گیانی و ماڵی و ژینگەیی لێدەکەوێتەوە.
کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان
ع. س