ژنێکی دیکەی خەڵکی ورمێ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

KMMK:
یەکشەممە 5ی بەفرانباری 2721ی کوردی، ژنێکی گەنج بە ناوی زەهرا سابری تەمەن 21 ساڵ، کچی سولتان و خەڵکی گوندی قونی-ی لە دەڤەری سۆما برادۆستی سەر بە شاری ورمێ، لە ڕێگای خۆسووتاندنەوە هەوڵی خۆکوژی دا وکۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردســــتان، ئەو هاوڵاتییە گەیاندراوەتە نەخۆشخانەیەک لە شاری ورمێ و بەهۆی سەختیی برینەکانیانەوە گیانی لەدەستداوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ناوبراو بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

جێی ئاماژەیە کە بەهۆی هەژاری خەڵکی کوردستان بەتایبەتی گەنجان، فشاری توندی ئابووری و زەواجی زۆرەملی، جیاکاری ڕەگەزی، نەبوونی پاراستنی یاسایی بۆ ژنان، و بێکاری هۆکاری سەرەکی خۆکوشتنن لە کوردستان.
ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *