KMMK:
یەکشەممە 5ی بەفرانباری 2721 کوردی، بە هۆی تەقینەوەی مین منداڵێکی تەمەن 10 ساڵ لە عەشیرەتی کۆچەری “زەنگەنە” لە ئیلام و هەروەها کەسێکی تر بەناوی ئیبراهیم عەبدووڵڵاهی 39 ساڵە و خەڵکی شاری سەقز گیانیان لە دەست دا.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ئەو منداڵە لە کاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵ لە ناوچەی سنووری دەستکرد لە نێوان ئێران و ئێراق لە ناوچە سنوورییکانی دێلۆران بە هۆی تەقینەوەی مینی چێندراو بەتووندی بریندار دەبێت و بە هۆی گرانی برینەکانی گیانی لە دەست دەدا.
هەروەها لە ڕاپۆرتی تردا، ئیبڕاهیم عەبدووڵڵاهی خەڵکی شەری سەقز لە نیزیکی شاری پێنجونی هەرێمی کوردستان لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێکی تر بە گرانی بریندار دەبێت و گیانی لە دەست دەدات.
جێگای ئاماژەیە کە بە هۆی کەمتەرخەمی و گرینگی پێندانی کاربەدەستان بۆ خاوێن کردنەی ئەو ناوچانە لە مینە بەجێماوەکانی شەڕی نێوان ئێران و ئێراق، ساڵانە خەسارێکی زۆری گیانی و ماڵی و ژینگەیی لێدەکەوێتەوە.
کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان
ا. ر