KMMK:
پێنجشەممە ٢ی بەفرانباری ٢٧٣١ی کوردی، دوو چالاکی مەدەنی بە ناوەکانی “سیروان قوربانی و بورهان کەمانگەر” خەڵکی شاری کامێران، بە بۆنەی بەشداری لە ڕێوڕەسمی بەشداری لە پرسەی حەیدەر قوربانی لە لایەن هێزەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.
بە پێی هەواڵەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئەمنییەکانی ئێران ئەم هاوڵاتیانەیان بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستوە.
بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە، ٥ هاوڵاتی بە بۆنەی بەشداری لە ڕێوڕەسمی پرسەی حەیدەر قوربانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو هاوڵاتییە بە دەستەوە نییە.
جێی بیرهێنانەوەیە کە حەیدەر قوربانی زیندانی سیاسی ڕۆژی ٢٨ی سەرماوەز لە زیندانی ئێران لە سنە بە شێوەی نهێنی ئێعدام کرا.
بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەم دوو هاوڵاتییە پێشینەی دەستبەسەریان هەبووە.
ق.ش