KMMK:
سێشەممە ٣٠ی سەرماوەزی ٢٧٢١ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناونیشانی «م.ن» بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرزاییەکانی شاری سەلاسی باوەجانی بە گرانی بریندار بووە.
بە پێی هەواڵەکانی KMMK ، ئەم کۆڵبەرە بریندارە بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی کرماشان ڕاگوازراوە.
جێی بیرهێنانەوەیە کە، کۆماری ئیسلامی ئێران کە بۆ خۆی بەدیهێنەری دیاردەی کۆڵبەری و هەروەها هەژاری و بێکارییە، بۆ دەمکوت و چاوترساندنی تێکڕای کۆمەڵگا، بێ جیاوازی پەلاماری کۆڵبەران و کاسبکاران دەدات.
ق.ش