بۆکان؛ هاوڵاتییەک لە زیندان بۆ مرەخەسی نێردرا

KMMK:
پێنجشەمە 25ی سەرماوەزی کوردی،
هاوڵاتیەکی بۆکانی بە ناسنامەی “عەلی زوڵفی” کوڕی حەمزە لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە شارەکەوە بۆ مەرەخەسی نێردرا.

جێی ئاماژەیە کە ناوبراو لەمانگی پووشپەڕی ئەمساڵدا لەلایەن لقی 101ی دادگای تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەبۆکان بەتۆمەتی “پروپاگەندە دژی دەوڵەت” سزای چوار مانگ و 10 ڕۆژ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە و لە 17ی رەزبەرەوە بۆ جێبەجێ کردنی سزاکەی گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ئەو شارە.

عەلی زوڵفی 3ی ڕەشەممەی 2720 دا ئەم هاوڵاتییە بە کەفالەتی 200 ملیۆن تمەنی لە بنکەی دەستبەسەرکردنی حکوومەتی ئێران لە بۆکان بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرا.


ناوبراو لە 30ی بەفرانباری 2720 دا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا و لەکاتی دەستبەسەری دا رێگری لە پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەستگەیشتن بە پارێزەر بێبەری کراوە.

ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *