مرەخەسیی دەرمانی حەبیب ئەللە لەتیفی دوای 14 ساڵ زیندانی

KMMK:
پێنجشەمە 25ی سەرماوەزی 2721ی کوردی، چالاکوانی خوێندکاری حەبیب ئەللە لەتیفی کە بەسزای زیندانی هەتاهەتایی مەحکووم کراوە، دوای 14 سال مرەخەسی دەرمانی وەرگرتووە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، بەهۆی نالەباری بارودۆخی جەستەیی و ڕاپۆرتی پزیشکییەوە، ئەمڕۆ لە زیندان ئازادکراوە و بۆ ماوەی مانگێک مرەخەسیی دەرمانی وەرگرتووە.

جێگای ئاماژەیە، کە ئەم چالاکوانە خوێندکارە و هەروەها خوێندکاری پیشەسازی لە زانکۆی ئیلام لە ساڵی 2707 بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ پژاک و “چالاکی دژی ئاسایشی نەتەوەیی” و “موحاریبە” سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە، لەژێر فشاری کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و داواکردنی “مام جەلال تاڵەبانی (سەرۆک کۆماری ئەوکاتی عێراق)” سزای لەسێدارەدانی جێبەجێ نەکرا و دوای چەند ساڵێک سزاکە گۆڕدرا بۆ زیندانی هەتاهەتایی.

بە وتەی کەسانی نزیکی ناوبراو ڕەنگە بەهۆی ڕاپۆرتی پزیشکییەوە حەبیب ئەللە لەتیفی بە تەواوی ئازاد بکرێت.
ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *