KMMK:
دووشەممە ٢٢ی سەرماوەزی ٢٧٢١ی کوردی، زیندانی سیاسی کەیهان موکەڕەم ئەنبی کوڕی جادر، بەندکراو لە زیندانی ئێران لە ورمێ، لە سێهەمین ڕۆژی مانگرتن لە خواردنی خۆی بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوازرا.
شیاوی باسە کە ناوبراو لە ڕۆژی شەممە ٢٠ی سەرماوەز لە ناڕەزایەتی دژی نەهێنانە ئارای گەڵالەی داشکانی سزای تەعزیری دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن.
شیاوی باسە کە، کەیهان موکەڕەم ئەنبی لە ڕێکەوتی ٢٢ی بەفرانباری ٢٧١٩ی کوردی، هاوڕێ لە گەڵ دوو هاوڵاتی دیکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرا. لە ورمێ دەستبەسەر کرابوو.
ناوبراو لە لایەن سیستەمی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێران بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گرووپێکی دژبەری دەسەڵات، بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم و بۆ تێپەڕندنی خولی حوکمەکوی بۆ زیندانی ئێران لە ورمێ ڕاگوازرابوو.
ئەم زیندانییە سیاسییە لە گەلاوێژی ئەمساڵ بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی زیندان لە لایەن لقی ١١٩ی دسدگای سزسکانی ئێران لە ورمێ، بە سێ مانگ تەعزیری و ٥٠ زەبری قامچی مەحکووم کرابوو.
ق.ش