ئازاد کردنی هاوڵاتیەک بە شێوەیەکی کاتی لە گرتووخانەکانی ئەمنیەتی ئێران

KMMK:
شەممە 20ی سەرماوەزی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی سەعدی منبەری 26 ساڵە و کوری عوسمان خەڵکی گوندی نیەر-ی سەر بە شاری سنە بە دانانی کەفالەت بە شێوەی کاتی تا کاتی کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە گرتووخانەی ئەمنیەتیی ئێران لەو شارە ئازاد کرا.

جێی ئاماژەیه که ناوبراو ڕۆژی 14ی سەرماوەزی ئەمساڵ لە ڵایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوه دەستبەسەرکراوه.

شیاوی باسە کە دەستبەسەری ئەم هاوڵاتییە بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی هاتۆتە ئاراوە و لە ماوەی دەستبەسەری لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵە بێبەری کرابوو.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ناوبراو کراوە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.

ع.س

Leave a Reply

%d bloggers like this: