بەسەرهاتی زیندانیسلایدەرهەواڵەکان

سێ هاوڵاتی سەقزی گوازرانەوە بۆ بنکەکانی دەستبەسەرکردنی ئەمنیەتی لە سنە

KMMK:
چوارشەمە 17ی سەرماوەزی 2721ی کوردی، سێ هاوڵاتی بە ناوەکانی زانکۆ مەسعودی تەمەن 22 ساڵ کوڕی ڕەسوول و محەمەد فەدەوی تەمەن 23 ساڵ و کوڕی عەبدوڵا و ڕەحمەتوڵا ساڵحیان یازی بلاغی تەمەن 34 ساڵ کوڕی محەمەد و دانیشتووی گوندەکانی ملقەڕنی و یازی بلاغی سەر بە شاری سەقز، بۆ لێپرسینەوە گوازرانەوە بۆ یەکێک لە ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنە.

بەپێی راپۆرتەکانی kmmk، لە ڕێکەوتی 14ی سەرماوەز هێزە ئەمنییەکانی ئێران ئەو سێ هاوڵاتییەیان بەبێ حوکمی دادوەری لە شاری سەقز دەستبەسەرکردووە و لە دەسپێگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەیاندا بێبەر کراون.

شایانی باسە، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاوڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.

ع.س

Related posts

دەسبەسەر کردنی شارومەندێک لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم

Rahim Kholafai

ژنێکی کورد لە شاری شنۆ ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و گیانی لە دەستدا

هەورامان؛ بریندار بوونی هاووڵاتییەک له کاتی کۆڵبەریدا بە تەقەی ڕاستەوخۆ

Rahim Kholafai

Leave a Comment