دەستبەسەرکردن و گواستنەوەی هاوڵاتیەک بۆ زیندان

KMMK:
دوشەممە 15ی سەرماوەزی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی محەمەد بروکی میلان تەمەن 34 ساڵ و خەڵکی ماکو و دەرچووی بەشی ژمێریاری لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکراوە و بۆ کێشانی 45 ساڵ حوکمی زیندان گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی حکومەتی ئێران لە ورمێ.

جێی ئاماژەیه که ناوبراو له پاییزی ساڵی 2715دا دەستبەسەرکرا و لە پاییزی 2718دا، دوای بەڕێوەچوونی دانشتنی دادگایییەکەی لە لقی 2ی دادگای ئینقلابی ئێران لە ورمێ بە دانانی کەفالەت بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

شایانی باسە، کە ئەم هاوڵاتییە بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە لایەنێکی کوردستانیی دژ بە حکوومەتی ئێران” لەڵایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە 20 ساڵ زیندانی سزادراوە.

هەروەها لقی 1ی دادگای ئینقلابی ئێران لە خوی بە تۆمەتی “موحاریبە و ڕاپەڕینی چەکداری دژی دەوڵەت” سزای 25 ساڵ زیندانی دیکە بەسەردا سەپێنراوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکانی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، محەمەد بروکی میلان لەم چەند ڕۆژەی دواییدا دەستبەسەرکراوە و بۆ کێشانی 45 ساڵ حوکمی زیندان گوازراوەتەوە بۆ بەندی 1ی بەندیخانەی ئێران لە ورمێ.

ع.س

Leave a Reply

%d bloggers like this: